نەورۆز ماڵئاوایی لە هاندەرانى دەکات

سبەى چوارشەممە، یانەى نەورۆز لە گەڕى 37ـى خولى ئەستێرەکانى عێراق دوایین یاریی ئەم وەرزە لە یاریگاى خۆیدا ئەنجام دەدات.

یارییەکەى سبەى کاتژمێر 20:30ـى شەو بەرامبەر یانەى موسڵ دەبێت کە هەردوو یانە لەم وەرزە مانەوەیان لە خولى ئەستێرەکانى عێراق مسۆگەر کردووە.

یانەی وەرزشی نەورۆز لەم یارییەدا بڕیاریداوە زیاتر لە 3000 هەزار درێسی یانەکیان وەک دیاری و جەژنانە دابەش بکات بەسەر هاندەراندا.

هاوکات بەهۆی پێکانەوە ئەم وەرزە بۆ نێتۆ ئەکارا هێرشبەری یانەکە کۆتایی هاتووە و نەورۆز لەو یارییەدا تاڕادەیەکى زۆر بە یاریزانە یەدەگەکانى رووبەڕووى یانەى میوان دەبێتەوە.