ئەمیندارى یەکگرتوو: یەکێتى و پارتى دەیانەوێت ڕێکبکەون

سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان
سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان

سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان ڕاگەیاند، یەکێتى و پارتى دەیانەوێت ڕێکبکەون و بۆ ئەوەش چاوەڕوان دەکرێت دواى جەژن پارتى و یەکێتى کۆببنەوە و لەبارەی بەشداریی یەکگرتوو لە کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا گوتی، "بەشداری لە کابینەى نوێ ناکەین و ئۆپۆزسیۆن دەبین"

یەکێتی و پارتی لەگەڵ ڕێککەوتندان

ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان لەبارەى دەستپێشخەرییەکەى بۆ پارتى و یەکێتى ڕایگەیاند، سەرەتایەکى باشیان دەستپێکردووە و هەردوولاش لەگەڵ ئەوەن ڕێککەوتن بکرێت.

گرفتی کەڵەکەبوو و حیزبی

سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، گرفتى کەڵەکەبوو و حیزبی ئەم دۆخە چەقبەستووەى دروستکردووە.

چاوەڕوانی بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە دوای جەژن

ئەمیندارى یەکگرتووى ئیسلامى کوردستان گوتیشى، چاوەڕوان دەکرێت دواى جەژن پارتى و یەکێتى کۆببنەوە.

یەکگرتوو بەشداری لە حکومەت ناکات

سەڵاحەدین محەممەد بەهائەدین، ڕاشیگەیاند، یەکگرتوو بەشداری لە کابینەى نوێى حکومەتى هەرێمى کوردستان ناکات و ئۆپۆزسیۆن دەبێت.