هارون درێسى دهۆک ناپۆشێتەوە

هارون ئەحمەد، یاریزانى یانەى دهۆک و ئەستێرەى دیارى ئەو تیپە لە خولى ئەستێرەکانى عێراق بڕیاریداوە بۆ وەرزى داهاتوو درێسى یانە پاڵەوانەکەى کەنداو نەپۆشێتەوە.

بە پێى زانیارییەکان، لە ئێستاوە یانەکانى خولى ئەستێرەکان لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە بە تایبەت یانەى گەرمە، هاوکات چەند گرێبەستێکى دیکەى لە دەرەوەى وڵات ئاڕاستەکراوە بە تایبەت لە خولى یانەکانى کوەیت و یانەى قادسیەوە.

هارون لە کۆتایی وەرزى ئەمساڵ بەشێوەیەکى فەرمى ماڵئاوایی لە هاندەرانى دهۆک ئەو یانەیەش ئاشکرا دەکات کە بۆ وەرزى داهاتوو درێسى دەپۆشێت…