ڕێبوار تەها: لە کەرکووکین بۆ پاراستنى پێکەوەژیانى ڕاستەقینە لە نێوان پێکهاتەکان
جەبار حسین 27/05/2026
ڕێبوار تەها، بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پەیامێکی ئاڕاستەی هاونیشتمانیانی شارەکە کرد و تێیدا جەختی لەسەر پاراستنی ژینگە و پابەندبوون بە ڕێنماییە تەندروستییەکان کردەوە، هاوکات دووپاتی کردەوە کە کار دەکەن بۆ چەسپاندنی پێکەوەژیان لەنێوان سەرجەم پێکهاتەکاندا.
پابەندبوون بە ڕێنماییەکان و پاراستنی ژینگە
ڕێبوار تەها، جەژنە پیرۆزە لە هاونیشتمانییانى شارى کەرکووک دەکات و جەخت لە پاراستنى ژینگەى شارەکە دەکاتەوە و دەڵێت، پاکڕاگرتنى کەرکووک بەرپرسیارێتییەکى گشتییە و پێویستە دانیشتووانى شارەکە لە کاتى قوربانیکردن پابەندى ڕێنماییەکان بن و لەسەر شەقام و شوێنە گشتییەکان ئاژەڵ سەرنەبڕدرێت.
جێبەجێکردنی بەرنامەی خزمەتگوزاری و پێکەوەژیان
ئاماژەى بەوەشکرد، لەناو دیوانى پارێزگاى کەرکووک ماونەتەوە بۆ ئەوەى بتوانن ئەو بەرنامەیەى دایانناوە جێبەجێی بکەن و خزمەتى کۆمەڵانى خەڵکى کەرکووک بکەن و پێکەوەژیانى ڕاستەقینە لەنێوان پێکهاتەکان بپارێزن.
جەبار حسین
27/05/2026