توێژینەوەیەکی بەریتانی: ئاژەڵە قسەکەرەکان لە فیلمەکاندا هەلیان زیاترە لەو خانمانەی سەروو 60 ساڵانن
کەمپەینێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕەخنە و تەنزەکان لەبارەی هەڵچوونی تەمەن لە بەریتانیا دەستیپێکردووە و لە توێژینەوەیەکی کەمپەینەکەدا ئامارێکی سەرنجڕاکێش بڵاوکراوەتەوە.
تایبەتە بە ڕۆڵی سەرەکی
کەمپەینەکە بە ناونیشانی Age Without Limits لە بەریتانیا دەستیپێکردووە، لە دەرئەنجامی توێژینەوەیەکدا، کە لەسەر فیلمە سینەماییەکانی سێ ساڵی ڕابردوو ئەنجامدراوە، دەرکەوتووە: خانمانی سەروو 60 ساڵان، دەرکەوتنیان لە فیلمە گەورەکاندا وەکو ئەکتەری سەرەکی کەمترە و ئەو ئەکتەرانەی ناویان بە کریس دەستپێدەکات، هاوتای ئاژەڵە قسەکەرەکان، لەم خانمانە هەلیان زیاترە بۆ وەرگرتنی ڕۆڵی سەرەکی.

100 فیلم وەکو نموونە وەرگیراون
لە توێژینەوەکەدا، 100 فیلم وەکو نموونە وەرگیراون، کە لەنێوان ساڵانی 2023 بۆ 2025 بەرهەمهێنراون و ناوبانگێکی زۆریان لە بەریتانیا هەبووە، دەرکەوتووە، لە بنەڕەتی ئەم 100 فیلمەدا، تەنیا پێنج دانەیان، ئەو خانمە ئەکتەرانەیان وەکو ئەکتەری سەرەکی وەرگرتووە، کە تەمەنیان سەروو 60 ساڵان بووە.
28/05/2026