هونەرمەندێکی تایوانی یەکێک لە تابلۆ گرانبەهاکانی ماتیسی کڕییەوە
حەسەن فەلاح 27/05/2026
لە میانی بەڕێوەچوونی فرۆشی هونەریی خانەی سۆسەبیز، یەکێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی تایوان، تابلۆیەکی بەناوبانگی هێنری ماتیسی بە ملیۆنان دۆلار کڕییەوە.
زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلاری کۆکردووەتەوە
جەی چو، هونەرمەندی ناسراوی تایوانی، لە میانی بەڕێوەچوونی فرۆشی هونەریی خانەی سۆسەبیزدا، توانی یەکێک لە تابلۆ بەناوبانگەکانی هێنری ماتیس، گەورە شێوەکاری فەڕەنسی، بە بەهای 21.2 ملیۆن دۆلار بکڕێتەوە.

یەکێکە لە تابلۆ بەناوبانگەکانی ماتیس
تابلۆکە بە ناونیشانی "La Séance du Matin"، تابلۆیەکی بەناوبانگی هێنری ماتیسە، بە یەکێک لە کارە هونەرییە بەناوبانگەکانی هەژماردەکرێت و فرۆشتنی بە زیاتر لە 20 ملیۆن دۆلار، سەرنجی جیهانی هونەری بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە.

حەسەن فەلاح
27/05/2026