بەرشلۆنە یاریزانێکی ئینگلیزی کردووەتە ئامانج
بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردۆنی، یاریزانی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی دەستپێکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی، ئانتۆنی گۆردۆنی هێرشبەری یانەی نوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، لە لایەن چەند یانەکەی گەورەی پرێمەرلیگەوە چاودێری دەکرێت، بەڵام خەونی یاریزانەکە ئەوەیە، وەرزی داهاتوو لە ژێر سەرپەرشتی هانسی فلیکی ڕاهێنەری بەرشلۆنە درێژە بە یاریی کردن بدات.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ماوەیەکی زۆرە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لە نزیکەوە چاودێری ئاستی گۆردۆن دەکەن، دەیانەوێت لە گواستنەوەی هاوینەدا ئەو یاریزانە تەمەن 25 ساڵە بۆ ڕیزەکانیان بگوازنەوە.
ئامارەکانی گۆردۆن
گۆردۆنی تەمەن 25 ساڵ، ماوەی سێ وەرزە پەیوەندی بە ڕیزەکانی نیوکاسڵ یونایتدەوە کردووە، لە 152 یاریی کە بۆ یانەکەی ئەنجامداوە، توانیوێتی 39 گۆڵ و 28 ئەسیست تۆماربکات، وەرزی ڕابردووش توانی نازناوی جامی یەکێتیی ئینگلتەرا لەگەڵ یانەکەدا بەدەستبهێنێت.
27/05/2026