بەرشلۆنە ئۆفەرێکی جیاواز پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات
بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بەردەوامە، لە هەوڵێکی نوێدا ئۆفەرێکی جیاواز پێشکەشی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەرشلۆنە لە تازەترین هەوڵی خۆیدا بۆ گواستنەوەی جولیان ئەلڤارێزی هێرشبەری ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئۆفەرێکی جیاوازیان پێشکەشی ئەتلەتیکۆ مەدرید کردووە، بەرشلۆنە لە پێناو دەستکەوتنی تواناکانی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە، ئامادەیە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ و فێران تۆرێس بە ئەتلەتیکۆ مەدرید ببەخشێت.
ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، بەڕێوەبەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید ئۆفەرەکەی بەرشلۆنەیان ڕەتکردووە، بە پێشنیازەکەی بەرشلۆنە ڕازی نەبوون، بەرشلۆنەیان ئاگادارکردووەتەوە، بە 150 ملیۆن یورۆ دەستبەرداری هێرشبەرەکە دەبین و بە کەمتر لەو بڕە هێرشبەرەکەیان بە هیچ یانەیەک نافرۆشن.
27/05/2026