دوێتێکی ئەحمەد شەماڵ و کەریم خەمزەیی بە ژیریی دەستکرد بەرهەمهێنرا
محەمەد بەکر 28/05/2026
لەڕێگەی ژیریی دەستکردەوە دوێتێکی هەڵپەڕکێی هەردوو هونەرمەند، ئەحمەد شەماڵ و کەریم خەمزەیی دروستکراوە.
دەنگپارێز دروستیکردووە
لەلایەن ماڵپەڕی دەنگپارێزەوە، کە ماڵپەڕێکی هونەرییە گۆرانییە کۆنەکان نوێدەکاتەوە وبەشێکیشیان لەڕێگەی ژیری دەستکردەوە بەرهەمدەهێنێت، ئەم دوێتەی ئەحمەد شەماڵ و کەریم خەمزەیی دروستکراوە و گۆرانییەکە بە ناوی لەرزانەیە.
هەندێکیان بە شێواندنی هونەری کوردی دادەنێن
دروستکردن و بەرهەمهێنانی بەرهەمە هونەرییەکان لەڕێگەی ژیری دەستکردەوە تا دێت بەردەوامە و چ ڤیدیۆکلیپ بێت یان تێکست و هۆنراوەی گۆرانییەکە، بە ژیری دەستکرد دروستدەکرێت و لەلایەن هونەرمەندانیشەوە بە شێوەی جیاواز پێشوازی لێدەکرێت، هەندێکیان ئەمە بە شێواندنی هونەری کوردی دادەنێن.
محەمەد بەکر
28/05/2026