ئارام سەردار نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە
محەمەد بەکر 28/05/2026
هونەرمەندی لاو ئارام سەردار نوێترین بەرهەمی بەناوی "ئای لە تۆ" بڵاوكردەوە.
خۆی ئاوازەکەی داناوە
ئارام سەردار لە چەناڵی یوتیوبی خۆی بەرهەمە نوێیەكەی بەناوی "ئای لە تۆ" بڵاوكردەوە، کە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن نبراس جافەوە نووسراوە و ئارام سەردار خۆی ئاوازی بۆ داناوە و كاری بەرهەمهێنانی موزیك و دەرهێنانیشی بۆ ڤیدیۆکلیپەکە ئەنجامداوە.

عیرفان وەستا محەممەد ڕۆڵی تێدا دەگێڕێت
لە ڤیدیۆکلیپەکەدا، دایک و باوكی ئارام سەردار ڕۆڵ دەبینن و هەروەها ئەكتەری دیاری كۆمیدی، عیرفانی وەستا محەممەدیش بەشدارە تێیدا وەک ئەکتەری سەرەکی.

خاوهنی ستۆدیۆى ڤینۆ پرۆدهكشنه
ئارام سهردار له ساڵی 1992 لە شارى سلێمانی لەدایکبووە، خاوهنی ستۆدیۆى ڤینۆ پرۆدهكشنه و چهندین كارى هونهریی بۆ هونهرمهندان ئەنجامداوە و خۆشی خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی.
محەمەد بەکر
28/05/2026