بەرشلۆنە یەکەم گرێبەستى هاوینەى مسۆگەر کرد
یانەى بەرشلۆنە بە خێرایی دەستیکرد بە رێکخستنەوەى تیپەکە و لە یەکەم هەنگاویشدا، گرێبەستى ئەنتۆنى گۆردۆنى یەکلا کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکى فەرمیدا، یانەى بەرشلۆنە ئاشکراى کردووە، لەگەڵ یانەى نیوکاسڵ ڕێککەوتنى کۆتاییان کردووە دەربارەى گۆردۆن و گرێبەست لەگەڵ ئەو یاریزانە ئینگلیزییەدا واژۆ دەکەن.
لەلایەکى ترەوە سەرچاوەیەک لە یانەى بەرشلۆنەوە بە میدیاکانى فەڕەنساى ڕاگەیاندووە، لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا بە فەرمى گرێبەستى گۆردۆن ڕادەگەیەنن کە بۆ ماوەى 5 ساڵ دەبێت، لە هەمان کاتدا گواستنەوەى ئەو یاریزانە ئینگلیزیە 70 ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانە کەتەلۆنییەکە دەکەوێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکراشیکردووە، گرێبەستکردن لەگەڵ گۆردۆن دواى ئەوە دێت، کە یانەکە لە ڕووى داراییەوە سەرجەم کێشەکانى چارەسەر کردووە و گەڕاوەتەوە بۆ یاسای یەک بە یەک.
ئەنتۆنى گۆردۆن لە لیڤەرپووڵ لە دایکبووە و لە ئیڤەرتۆن گەورە بووە، لە ساڵى 2003 گرێبەستى لەگەڵ یانەى نیوکاسل واژۆ کردو یەکێکە لە یاو یاریزانە بەهرەمەندانەى لە ئینگلتەرا دەرکەوت، بەهۆى ئاستە بەرزەکەشیەوە، تۆماس تۆخیڵى ڕاهێنەرى هەڵبژاردەى ئینگلتەرا بانگێشتى مۆندیالى کردووە.
28/05/2026