پێکانەکانى نەیمار بەڕازیلى نیگەران کردووە

نەیمار دا سیلڤا پێکانى هەیە و ئەستەمە بەشدارى یارییەکەى پەنەما بکات، ئەوەش نیگەرانیی لاى دەستەى هونەریی هەڵبژاردەکە دروست کردووە.

فیدراسیۆنى تۆپى پێی بەڕازیل ئاشکراى کردووە، جگە لە یاریزانە بەڕازیلییەکانى هەردوو یانەى ئارسیناڵ و پاریس سان جێرمان، سەرجەم ئەو یاریزانانە بەشدارى کەمپى ڕاهێنانەکانى هەڵبژاردەکەیان کردووە کە ئەنچیلۆتیی ڕاهێنەر بانگێشتى کردوون.

بە پێی ڕاگەیەندراوەکەى فیدراسیۆنى تۆپى پێی بەڕازیل، تاوەکو ئێستا دڵنیایی نەدراوە لە دۆخى تەندروستیى نەیمار دا سیلڤا و چاوەڕێی دەرکەوتنى دەکەن لە ڕاهێنانەکان، بۆ ئەوەى لە نزیکەوە ئەو یاریزانە ببینن و دواتر بڕیار لەسەر بەشداریکردنى بدەن لە پێکهاتەى سەرەکى مۆندیال.

هەرچەندە فیدراسیۆنى تۆپى پێی بەڕازیل ڕەتیکردووە نەیمار بۆ یارییەکەى ڕۆژى یەکشەممە بەرامبەر کەنەدا ئامادە نەبێت، بەڵام میدیاکانى بەڕازیل ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە نەیمار پێکانى هەیە و ناتوانێت بۆ ئەو یارییەکە بەشدارى بکات.

نەیمار دا سیلڤاى گۆڵکارى مێژووى هەڵبژاردەى بەڕازیل، لە ساڵى 2023 دووچارى پێکانێکى قورس هات لە ئەژنۆیدا و لەو کاتەوە بەشدارى هیچ یارییەکى لەگەڵ سامبا نەکردووە، بەڵام ئەنچیلۆتىی ڕاهێنەر، متمانەى پێ بەخشیوە و بانگێشتى تیپەکەى کردووە بۆ یارییەکانى مۆندیال.