ڕۆلاند گارۆس: زڤێریڤ گەیشتە قۆناغى سێیەم
ئەلیکساندەر زڤێریڤى ئەڵمانى، توانى خۆى بگەیەنێتە قۆناغى سێیەمى پاڵەوانێتیی تێنسى سەرزەوى ڕۆلاند گارۆس، ئەویش دواى بردنەوەى لە تۆماس ماچاکى چیکى.
لە یارییەکانى پاڵەوانێتیی تێنسى سەرزەوى ڕۆلاند گارۆس، کە یەکێکە لە چوار پاڵەوانێتیە گەورەکەى ساڵ و بە گراند سلام ناسراوە، ئەلیکساندەر زڤێریڤى ئەڵمانیى ڕووبەڕووى تۆماس ماچاکى چیکى بوەوە.
لە کۆمەڵەى یەکەمدا زڤێریڤ ئاستێکى بەرزى پێشکەش کرد و ئەو کۆمەڵەیەى 6-4 بردەوە.
لە کۆمەڵەى دووەمدا زڤیریڤ درێژەى بە پێشکەشکردنى ئاستە بەرزەکەیدا و ئەو کۆمەڵەیەشى 6-2 بردەوە.
لە کۆمەڵەى سێیەمدا، یاریزانە چیکیەکە بە تەواوى ئاڵاى سپى هەڵکردو ئەو کۆمەڵەیەش بە ئەنجامى 6-2 بە سوودى یاریزانە ئەڵمانیەکە کۆتاییهات.
یارییەکەش بەبردنەوەى ئەلیکساندە زڤێریڤ بە ئەنجامى سێ کۆمەڵەى بێبەرامبەر کۆتاییهات و گەیشتنى بە قۆناغى سێیەم مسۆگەر کرد و ماچاکیش کرایە دەرەوەى پاڵەوانێتیەکە.
28/05/2026