هۆکارەکانی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە (تێستۆستیرۆن) چین؟

وێنەی پرۆسەی گەشەکردنی جەستەی پیاوان
وێنەی پرۆسەی گەشەکردنی جەستەی پیاوان

ڕێژەی تووشبوونی گرفتی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە لە خوار تەمەنی پەنجا ساڵیدا لە نێوان لە %1-2 ـدایە، بەڵام لە تەمەنی سەروو 80 ساڵیدا گرفتی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە زۆر باوە، واتە تەمەن کاریگەرترین هۆکارە بۆ دروستبوونی گرفتی کەمیی ئاستی هۆرمۆنی نێرینە لە خوێندا، د،سەروەر نوری، پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و میزەڕۆ، لە لێدوانێکدا بۆ دێسکی تەندروستیی کەناڵ8، هۆکار و نیشانەکانی گرفتی کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە دەخاتەڕوو.

هۆکارەکانی کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە چین؟

پزیشکە پسپۆرەکە دەڵێت '' چەندین هۆکار دەبنەهۆی دروستبوونی گرفتی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە، وەک:

  1. شەکرە
  2. بەرزەفشاری خوێن
  3. قەڵەویی
  4. کەمخەوی

نیشانەکانی کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە چین؟

پزیشکەکە دەڵێت '' کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە چەندین نیشانەی هەیە''، لەوانە:

  1. هەستکردن بە ماندوویی
  2. بێهێزی
  3. نەمانی ئارەزووی ئەنجامدانی کارەکانی ڕۆژانە
  4. کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی
  5. ڕەپنەبوونی چووک
  6. شلبوونەوەی ماسولکەکان
  7. گەورەبوونی ورگ

کەمیی هۆڕمۆنی نێرینە چۆن دەستنیشان دەکرێت؟

د.سەروەر نوری دەڵێت ''ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە لە بەیانیان و ئێواراندا جیاوازە، واتە ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە لە بەیانیاندا زۆر بەرزە، لە ئێواراندا کەم دەبێتەوە، بۆیە واباشترە بەیانیان  پشکنینی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینە بکرێت، ئەگەر ئەنجامی پشکنینەکە لە 300 نانۆگرام/ دیسی لیتر کەمتر بوو یان بەپێی پرۆتۆکۆلی پێوانەی ڕێژەی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەی تاقیگەکەی کە کەسەکە پشکنینەکەی لێکردووە کەمتر بوو، ئەوا کەسەکە گرفتی کەمیی ئاستی هۆڕمۆنی نێرینەی هەیە''.