سامان بەکر دوێتێکی لەگەڵ ناسر ڕەزازی بڵاوکردەوە

سامان بەکر دوێتێکی لەگەڵ هونەرمەند ناسر ڕەزازی بڵاوکردەوە کە گۆرانییەکی کۆنی ناسر ڕەزازییە و هەردوو هونەرمەند نوێیان کردووەتەوە.

بە دوو قوڵی گۆرانییەکەمان گووت

لە لێدوانێکدا بۆ دێسکی کولتووری کەناڵ8، سامان بەکر ڕایگەیاند، گۆرانی "دێوانە خۆم" یەکێکە لە گۆرانییە خۆشەکانی هونەرمەندی ناسر ڕەزازی، کە لەسەر ڕەزامەندی و هەڵبژادنی خۆی ئەو گۆرانییەمان بە دوو قوڵی گووت و کلیپیشمان بۆ کرد.

هێمن حسێن ژەنیار بووە

باس لەوەش دەکات، ئەکرەم رەسوڵ کاری ئامادەکردنی کلیپەکەی کردووە و هونەرمەند هێمن حسێنیش بە ستایلێکی نوێ ئاوازەکەی ژەنیوەتەوە و موزیکەکەی ئامادەکردووە.

حەوت بەرهەمی ئامادەیە

لەبارەی بەرهەمە هونەرییەکانیشیەوە، سامان بەکر ڕایگەیاند، لەماوەی دوو ساڵدا حەوت بەرهەمی ئامادەکردووە کە 6 بەرهەمیان لە ئامادەکردن و ئاوازی ناسر ڕەزازییە و لە داهاتوودا بڵاویاندەکاتەوە.