گۆران ئایار بەرهەمێکی نوێی بڵاوکردەوە

هونەرمەندی لاو، گۆران ئایار، نوێترین بەرهەمی بەناوی کۆمەڵە شاخێ بڵاوکردەوە.

پێشتر لەلایەن باوکی و مامیەوە گووتراون

بەپێی زانیارییەکان، ئەم گۆرانییە پێشتر لەلایەن باوکی و مامی گۆران ئایارەوە وتراوون، هەریەک لە هونەرمەندان ئایار عەبدوڵا و ئاوات عەبدوڵا لە بۆنەیەکدا ئەو گۆرانییەیان وتووە و ئێستاش گۆران ئایار نوێی کردووەتەوە.

بەرهەمەکەش لە میکس و ماسترینگی سەجاد زارێییە و لەلایەن پیکستراوە کاری مۆشن گرافیکی بۆ کراوە.

یەکێکە لە گۆرانیبێژە لاوەکانی کوردستان

گۆران ئایار یەکێکە لە گۆرانیبێژە لاوەکانی کوردستان و چەند ساڵێکە سەرقاڵی کاری هونەرییە و پێشتر گۆرانییە فۆلکلۆرەکانی دەوتەوە، جیا لەمەش خاوەنی چەند بەرهەمێکی تایبەت بە خۆیەتی.