بەرشلۆنە و بایرن چاویان لە گڤاردیۆلە
هەرێز جەمال 29/05/2026
هەردوو یانەی بایرن میونشن و بەرشەلۆنە ئارەزووی زۆریان بۆ گواستنەوەی یۆشکۆ گڤاردیۆلى کرواتى و یاریزانى یانەى مانچێستەرسیتى هەیە.
دواى رۆیشتنى پێپ گواردیۆلا لە ڕاهێنەرى ستیزن، کارگێڕى یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت پێش یەک وەرز لە کۆتایی هاتنى گرێبەستى گڤاردیۆل دەستبەردارى یاریزانە کرواتیەکە بن.

بەپێى هەواڵى میدیاکانى بەریتانیا، گڤاردیۆل دڵنیاییە لە رۆیشتنى لەم کاتەشەدا یانەکانى بەرشلۆنەى ئیسپانى و بایرن میونشنى ئەڵمانى لەسەر هێڵن بۆ گواستنەوەى ئەو یاریزانە، گڤاردیۆلیش بەنیازە دواى تاوتوێکردنى گرێبەستەکان پێش دەستپێکى یارییەکانى مۆندیال چارەنووسى داهاتووى دیاری بکات.
هەرێز جەمال
29/05/2026