عێراق بەرامبەر ئەندۆرا دەوەستێتەوە

هەڵبژاردەى عێراق لە چوارچێوەى کەمپە مەشق و ڕاهێنانەکەى لە شارى جیرۆناى وڵاتى ئیسپانیا یەکەم یاریی دۆستانە ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ هەینى کاتژمێر 19:00ـى ئێوارە لە وڵاتى ئیسپانیا، لە یەکەم تاقیکردنەوەى دۆستانەى ئامادەکارى بۆ مۆندیال، هەڵبژاردەى عێراق بەسەرکردایەتى ئاکام هاشم رووبەڕووى هەڵبژاردەى ئەندۆرا دەبێتەوە..

عێراق ماوەى هەفتەیەکە کەمپێکى مەشق و ڕاھێنانى لە وڵاتى ئیسپانیا کردووەتەوە و دواى ئەم یارییەش و پیش ئەنجامدانى یارییەکانى مۆندیال، لە دوو یاریی دۆستانەى ئامادەکارى دیکە رووبەڕووى هەڵبژاردەکانى ئیسپانیا و ڤەنزوێلا دەبێتەوە.