قالیباف: دەستکەوتەکانمان بە مووشەک بەدەستدەهێنین
محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لەبارەی گفتوگۆ و دانوستان لەگەڵ ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەوان لەڕێگەی دیالۆگەوە نا، بەڵکو لەڕێگەی مووشەکەکانەوە دەستکەوتەکانیان بەدەست دەهێنن.
هەڕەشەی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە ئەمریکا
محەممەد باقر قالیباف لە پەیامێکدا کە لە ڕێگەی پلاتفۆرمی ئێکسەوە بڵاویکردووەتەوە ، نووسیوویەتی ئێران دانوستان دەکات تەنیا بۆ گەیاندنی ئەوە بە لایەنی بەرامبەر کە تێیان بگەیەنێت لەڕێگەی دانوستانەوە نا بەڵکو لەڕێگەی مووشەکەوە دەستکەوتەکان بەدەست دەهێنێت.
تەنها متمانەیان بە کردار هەیە نەک وشە و بەڵێنەکان
قالیباف جەخت لەوە دەکاتەوە ، هیچ هەنگاوێک بەر لە ئەمریکا ناگرنە بەر و دەڵێت: "هیچ متمانەیەکمان بە بەڵێننامە یان وشەکان نییە و تەنیا کردار پێوەرە".
کێ براوەی هەر ڕێککەوتنێکە؟
بە گوتەی قالیباف، براوەی هەر ڕێککەوتنێک ئەو لایەنەیە کە لە ڕۆژی دوای ڕێککەوتنەکەوە، باشتر خۆی بۆ شەڕ ئامادە دەکات ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ڕێککەوتنی نێوان تاران و واشنتن.
29/05/2026