ناوبژیوانێکى ئەڵمانى فیکەى کۆتایی لێدەدات

فیدراسیۆنى تۆپی پێی ئەوروپا بە فەرمی تیمی ناوبژیوانی یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ئاشکرا کردو ئەرکی بەڕێوەبردنی ناوبژیوانى ناوەڕاستى ئەم یارییە چارەنووسسازەش کە لە نێوان پاریس و ئارسیناڵە بەخشرا بە ناوبژیوانى ئەڵمانی،دانیال سیبێرت.


سیبێرت، تەمەنی 42 ساڵە و لە ساڵی 2015 ەوە شارەى نێودەوڵەتی فیفای پێبەخشراوە، تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەى 600 یاریی فەرمى بەڕێوەبردووە و بە یەکێک لە ناوبژیوانە دیارەکانى ئەوروپا دادەنرێت.

کاستى ناوبژیوانى یارییەکەى ئەمشەو بەمشێوازە دەبێت

ناوبژیوانی ناوەڕاست؛ دانیال سیبێرت
یاریدەدەرى ناوبژیوان: یان سیدل و ڕافایل فۆڵتین، ئەڵمانیا
ناوبژیوانى چوارەم: ساندرۆ شار، سویسرا
ناوبژیوانی ڤار ، باستیان دانکێرت،ئەڵمانیا