بەرشلۆنە بەرگریکارێکی پرێمەرلیگی کردووەتە ئامانج

بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی، دوای گواستنەوەی ئانتۆنی گۆردۆن، دەیانەوێت بەرگریکارێکی یانەی چێڵسی ئینگلیزی بکەن بە دووەم گرێبەستی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینەدا.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، بەرپرسانی بەرشلۆنە لەسەر داوای هانسی فلیکی ڕاهێنەر، هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی مارک کۆکۆرێلای بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەسپێکردووە.

ڕۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، ماوەیەکی زۆرە هانسی فلیک سەرسامی تواناکانی کۆکۆرێلا بووە، بۆیە داوای لە بەڕێوەبەرانی بەرشلۆنە کردووە، بە زووترین کات هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی ئەو بەرگریکارە ئیسپانییە دەستپێبکەن، بەرگریکارەکە بکەن بە دووەم گرێبەستی یانەکە لە گواستنەوەی هاوینەدا.

ئامارەکانی کۆکۆرێلا

کۆکۆرێلای تەمەن 27 ساڵ، ماوەی چوار ساڵە پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە کردووە، لەگەڵ یانەکەدا بەشداریی163 یاریی کردووە، نۆ گۆڵ و 13 ئەسیستی تۆمارکردووە، تاوەکو ساڵی 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەدا ماوە.