ستافی ڕاهێنەرانی زەورا دەستیان لەکارکێشایەوە
هەرێز جەمال 31/05/2026
هەڵگورد مەلا محەمەد، یاریدەدەری ڕاهێنەری زەورا بە (کەناڵ8)ی ڕاگەیاند: "بە ڕەزامەندی دوولایەنە، گرێبەستی ستافی ڕاهێنەران بە سەرکردایەتی لوئەی سەلاح لەگەڵ یانەی زەورا هەڵوەشایەوە و لە ئەمڕۆ یەکشەممەوە هیچ پەیوەندییەکمان بە یانەکەوە نەماوە."
دوورخستنەوەی ستافی ڕاهێنەران لە کاتێکدایە کە پێشتر گرێبەستەکەیان درێژکرابووەوە، بەڵام بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی ئەم دواییەی یانەکە لە خولی ئەستێرەکانی عێراق و گوشاری هاندەران، کارگێڕی یانەکە بڕیاری کۆتاییهێنان بە گرێبەستەکەیانی دا.

لە ناوەڕاستى وەرزى ئەمساڵى خولى ئەستێرەکانى عێراق، یانەى زەورا لوئەى سەڵاحی لە شوێنى عیماد نەحاسى میسڕى کردە ڕاهێنەرى یانەکە.

هەرێز جەمال
31/05/2026