پێکهاتەی ساڵى چامپیۆنزلیگ بڵاوکرایەوە
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەورووپا بە فەرمی پێکهاتەی نموونەییی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگى بڵاوکردەوە، کە تێیدا دیارترین و کاریگەرترین یاریزانانی یانە جیاوازەکان ئامادەن، ئەم پێکهاتەیە بەپێی ئاستی بەرزی یاریزانەکان لە قۆناغە جیاوازەکانی پاڵەوانێتییەکەدا داندراوە، لە قۆناغی کۆمەڵەکانەوە تا یاریی کۆتایی.
یانەکانی پاریس سان جێرمان و ئارسیناڵ پشکی شێریان لە دەستنیشانکردنی یاریزانەکاندا بەرکەوتووە، ئەمەش دوای گەیشتنى هەردوو یانە بە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە.
پێکهاتەکە بەمشێوازەیە
گۆڵپارێز: دەیڤید ڕایا (ئارسیناڵ)
بەرگریکاران: نونۆ مێندیش (پاریس سان جێرمان)، گابریل ماگالایس (ئارسیناڵ)، مارکینیۆس (پاریس سان جێرمان)، مارکۆس لۆرێنتی (ئەتلێتیکۆ مەدرید)
ناوەڕاستکاران: خڤیچا کڤاراتسخێلیا (پاریس سان جێرمان)، ڤیتینیا (پاریس سان جێرمان)، دیکلان ڕایس (ئارسیناڵ)، مایکڵ ئۆلیسێ (بایرن میونشن)
هێرشبەران: هاری کەین (بایرن میونشن)، عوسمان دێمبێلی (پاریس سان جێرمان)
31/05/2026