بەهۆى مۆندیالەوە دەوامى فەرمانگەکانى ئوردن دواخرا

حکومەتى ئوردن، بڕیاریدا لە کاتى یارییەکانى هەڵبژاردەى وڵاتەکە لە مۆندیال، دەوامى سەرجەم فەرمانگە حکومیەکان دوا بخات بۆ ئەوەى هاندەران بتوانن سەیرى یارییەکان بکەن و ڕۆژانە ماندوو نەبن.

جەعفر حەسان، سەرۆکوەزیرانى ئوردن ڕایگەیاند، دەوامى فەرمانگەکان لە ڕۆژانى 17 و 23 و 28ى مانگى داهاتوو، لە کاتژمێر 8:30 خولەکى بەیانى بۆ کاتژمێر 10:00 دوا بخەن، ئەویش بەهۆى ئەوەى لەو ڕۆژانەدا هەڵبژاردەى ئوردن یاریی هەیە و لە بەرەبەیاندا یارییەکان دەکرێت، بۆیە وەک ڕێزێک بۆ هاونیشتمانیان، کاتى دەوامیان دواخستووە.

هەڵبژاردەى ئوردن، یەکەمجارە لە مێژوودا بەشدارى یارییەکانى مۆندیال دەکات و لە کۆمەڵەى دەیەمدا، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەکانى ئەرجەنتین و جەزائیر و نەمسا دەبێتەوە.