بانکێکی ئیسلامی عێراقی 200 هەزار لەسەر مووچە بە مووچەخۆران دەدات

لۆگۆی بانکی ئیسلامیی عێراق
لۆگۆی بانکی ئیسلامیی عێراق

بانكی ئیسلامی عێراقی، ڕایدەگەیێنێت، خزمەتگوزاری "لەسەر مووچەكەت" بۆ فەرمانبەران بەردەستە، كە دەتوانن بڕی 200 هەزاردینار پێش هاتنی مووچە لە مووچەكەیان وەربگرن، بەو مەرجەی فەرمانبەرەكە كارتی بانكی هەژماری من-ی لەو بانكە هەبێت.

یەکێکە لە بانکەکانى "هەژمارى من"

بانكی ئیسلامی عێراقی، كە یەكێكە لە بانكەكانی ناو پڕۆژەی هەژماری من بۆ بە بانكی كردنی مووچەی فەرمانبەران پڕۆژەی خزمەتگوزاری " لەسەر مووچەكەت"ـی ڕاگەیاند.

دواى دابەزینى مووچە وەردەگیرێتەوە

بانکی ئیسلامی عێراقی، ئاماژەی بەوەشكردووە، لەگەڵ خزمەتگوزاریی "لەسەر مووچەکەت" لە بانکی عێراقیی ئیسلامی، دەتوانیت لە هەر کاتێکدا بێت پێشینەیەکی بەپەلە بە بڕی 200 هەزار دیناری عێراقی ڕاستەوخۆ لە ناو ئەپڵیکەیشنەکەوە ڕابکێشیت و بڕی پارەکە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی لە کاتی دابەزینی مووچەکەت لە هەژمارەکەت دەبڕدرێت، بێ هیچ گرفت و چاوەڕوانییەک.