بافڵ جەلال تاڵەبانى پیرۆزبایى لە تۆم باراک دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانى پێشوازى لە تۆم باراک، نێردەى سەرۆکى ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەمیانى پێشوازى لە تۆم باراک، نێردەى سەرۆکى ئەمریکا بۆ سووریا و عێراق

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامێکدا بە بۆنەى دەستنیشانکردنى وەک نێردراوى تایبەتى سەرۆکى ئەمریکا بۆ کاروبارى عێراق و سووریا، پیرۆزبایى لە تۆم باراک کرد.

یەکێتى پەرۆشى کارکردنە لەگەڵ باراک

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات، بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی کارکردنی پێکەوەیین لەگەڵ تۆم باراک، بۆ هێنانەدی ئاشتی، سەقامگیری و خۆشگوزەرانی بۆ ناوچەکە.

دەستنیشانکردنى وەک نوێنەرى ترەمپ

پەیامەکەى بافڵ جەلال تاڵەبانى دواى ئەوە هات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، بە فەرمیی تۆم باراک-ـی وەکو نێردەی تایبەتی خۆی لە عێراق و سووریا دەستنیشانکرد.

نێردەى ئەمریکا لە عێراق و سووریا و باڵیۆز لە تورکیا

ترەمپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس ڕایگەیاند، بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنم کە تۆم باراک، وەکو نێردەی تایبەتی سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق و سووریا دەستبەکار دەبێت، هاوکات وەکو باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیاش دەمێنێتەوە.