بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاواوە؛ ڕووسیا بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی بودجە پەنا بۆ فرۆشتنی زێڕ دەبات
ژولیا ئەحمەد 01/06/2026
ڕووسیا بەردەوامە لە فرۆشتنی زێڕە یەدەگکراوەکەی بەگوێرەی دوایین ڕاگەیەندراویی بانکی ناوەندی لەکەمتر لە 5 مانگی ئەمساڵدا 700 هەزار ئۆنسە زێڕی فرۆشتووە، کە دەکاتە نزیکەی 20 تۆن.
دابەزینی قەبارەی یەدەگی زێڕی ڕووسیا
بەگوێرەی بانکی ناوەندی ڕووسیا یەدەگی زێڕی وڵاتاکە دابەزیوە بۆ 74 ملیۆن و 100 ئۆنسە زێڕ، لەکاتێکدا لەسەرەتای ساڵدا بڕی 74 ملیۆن و 800 ئۆنسە زێری هەبووە، بەمەش بڕی 700 هەزار ئۆنسەی کەمکردووە.
هۆکاری پەنابردنی مۆسکۆ بۆ فرۆشتنی زێڕ
ئەوەلەکاتێکدایە وڵاتەکە بەهۆی سزاکانی ڕۆژئاوا ڕووبەڕووی قەیران و کورتهێنانی بودجە بووەتەوە و بانکەکە چیدیکە ناتوانێت دۆلار و یۆرۆ بکڕێت و یەدەگی بکات، لەبەرامبەردا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی قەیرانەکان پەنای بۆ فرۆشتنی زێڕ و یوانی چینی بردووە.
پێچەوانەکەرەوەی سیاسەتی وڵاتانی دیکە
فرۆشتنی زێڕی بانکی ناوەندی ڕووسیا بە پێچەوانەی وڵاتانی چین و بەڕازیلە لەمساڵدا کە تاوەکو ئێستاش بەبەردەوانی زێڕ دەکڕن.
ژولیا ئەحمەد
01/06/2026