هەڵبژاردەی عێراق لیستی کۆتایی بۆ مۆندیال بڵاوکردەوە
هەڵبژاردەی تۆپی پێی عێراق لیستی کۆتایی یاریزانە بانگێشتکراوەکانی بۆ مۆندیالی 2026 ڕاگەیاند و حەوت یاریزان دوورخرانەوە.
گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی عێراق، لیستی کۆتایی ئەو یاریزانانەی یەکلایی کردەوە کە بەشداریی مۆندیالی 2026 دەکەن و لەگەڵ شێرەکانی ڕافیدەین دەبن، کە لیستی کۆتایی 26 یاریزانی لەخۆگرتووە و حەوت یاریزانیش دوورخرانەوە.
لە لیستی یاریزانە بانگێشتکراوەکان، ئاکام هاشم، میرخاس دۆسکی، ڕیبین سولاقا، ئەیمار شێر، مارکۆ فەرەج و یوسف ئەمین کە سەرجەمیان کوردن لە لیستی کۆتاییدا بوونیان هەیە و بەشداری مۆندیال دەکەن، بەڵام داریۆ نامۆ کە ئەویش یاریزانێکی کوردە بەبڕیاری ڕاهێنەر دووخراوەتەوە.
لە دیارترین ئەو یاریزانانەی لە هەڵبژاردەی عێراق دوورخراونەتەوە، پێکهاتوون لە پیتەر گۆرگیسی یاریزانی یانەی دهۆک، کومەیل سەعدی گۆڵپارێزی یانەی هەولێر، هەروەها یوسف نەسڕاوی یاریزانی پێشووی لاوانی بایرن میونشن، ئەحمەد مەکەنزی لە گەرمە، مەیسەم جەبار و حەسەن عەبدولکەریم لە زەورا بوون.
عێراق لە مۆندیالی 2026، لە کۆمەڵەکەی خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا، نەرویج و سەنیگال دەبێتەوە.
01/06/2026