هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابەش دەکرێت

ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە
ناوەندێکی دابەشکردنی مووچە

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان دەکرێت، کە بڕیارە زیاتر لە 80,000 پێشمەرگە لێی سوودمەند ببن.

کاتی دابەشکردنی هاوکارییەکان

پێنجشەممەى داهاتوو (4/6/2026) هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان بەسەر پێشمەرگەدا دابەش دەکرێت. وەزارەتى پێشمەرگە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاویکردەوە، هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ مانگی نیسان خراوەتەسەر هەژمارەکەیان لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بودجە و بەرنامەکان.

ڕێکارە داراییەکان و وادەی دەستپێکردن

وەزاەرتی ئاماژەى بەوەشکردووە، بۆ دابەشکردنی هاوکارییەکە ژمێریاریی سەربازی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان دەکات و پێنجشەممە 4ی حوزەیران، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

بڕی پارەی تەرخانکراو بۆ هەر پێشمەرگەیەک

بەگوێرەی زانیارییەکانی کەناڵ 8 بڕە پارەی ئەم مانگە کە دابەشدەکرێت تەنیا 65,000 دینارە بۆ هەر پێشمەرگەیەک، لەکاتێکدا مانگی ئازار بڕەکە 72,000 دینار بووە.

ژمارەی سوودمەندبووان لە وەزارەتی پێشمەرگە

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان بە نزیکەی 80,000 کەس سەربە وەزارەتی پێشمەرگە لەو هاوکارییەی هاوپەیمانان سوودمەند دەبن.

داهاتووی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان

هاوکاریی هاوپەیمانان تاوەکو مانگی ئەیلوولی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت؛ وەزارەتى پێشمەرگە هەوڵ دەدات یاداشتى لێکتێگەیشتن لەگەڵ هاوپەیمانان بۆ چاکسازى و یەکخستنەوە نوێبکاتەوە و هاوکارییەکە بەردەوام بێت.