تەنیا دوو ڕاهێنەرن لە مێژووی تۆپی پێ
دوو ڕاهێنەری گەورەی ئیسپانی ڕیکۆردییان تۆمارکردووە و بۆ هەمیشە ناویان لە مێژوودا دەمێنێتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی تاکە دوو ڕاهێنەرن کە سیانەی نازناوەکانیان لەگەڵ دوو یانەی جیاوازدا بەدەستهێناوە.
لە بەرشلۆنەوە
هەردوو ڕاهێنەری ئیسپانی، پێپ گواردیۆلا و لویس ئێنریکی کە لە بەرشلۆنەوە یەکەمجار نازناوی سیانەی وەرزیان چنییەوە و پاشان بەرەو بۆ تیمەکانی دیکە هەمان دەستکەوتییان نوسییەوە.
لویس ئێنریکی بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2015، توانی لەگەڵ بەرشلۆنە سیانەی نازناوەکانی لالیگا، چامپیۆنزلیگ و جامی شای ئیسپانیای بباتەوە.

دواتر لەگەڵ پاریس سانجێرمان لە 2025 هەمان دەستکەوتی نووسییەوە و توانی نازناوەکانی جامی فەڕەنسا، لیگ وەن و چامپیۆنزلیگ بباتەوە، کە لەگەڵ گواردیۆلا هاوتای کردەوە.
ئێنریکی لە کاروانی ڕاهێنەرایتی خۆیدا خاوەنی 21 نازناوە.

یەکەم کەس گواردیۆلا بوو
پێپ گواردیۆلا، کە ئێستا لە کاروانی ڕاهێنەراتی خۆیدا خاوەنی 41 نازناوی جیاوازە، توانی بۆ یەکەمجار لە مێژووی تۆپی پێدا ئەم ڕیکۆردە بەناوی خۆیەوە بنووسێتەوە، کە یەکەمجار لە 2009، توانی سیانەکە بباتەوە و پاشان لە 2023 لەگەڵ مانچێستەر سیتی بووە یەکەم ڕاهێنەر لە مێژوودا دەستکەوتەکە بەناوی خۆیەوە بنووسێتەوە.
هەردوو ڕاهێنەرەکە ئیسپانیەکە، لە بەرشلۆنەوە دەستییان پێکرد، پاشان دەستکەوتەکانیان گواستەوە بۆ یانەی دیکە.

01/06/2026