گوتەبێژی یەکێتی: هەوڵی کۆبوونەوە لە نێوان یەکێتی و پارتی هەیە

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە هەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی گوتی، "هیوادارین ئەو کۆبوونەوەیە بە زوویی بکرێت چونکە بەبێ ئەو دوو حیزبە، نە کۆبوونەوەی پەرلەمان دەکرێت نە حکومەت پێکدێت".

یەکێتی دەرگای کراوە بۆ گفتوگۆ

گوتیشی، "یەكێتی دەرگای کراوەیە بۆ دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان و بەتایبەت پارتی، بەڵام ئەوەی ئێمە دەمانەوێت حکومەتێکی دادپەروەر و شەراکەتێکی ڕاستەقینەیە".

بیرکردنەوە لە ڕێکاری دیکە

کاروان گەزنەیی دەشڵێت، "ئێمە حیزبێکی سۆشیال دیموکراتین و بڕوامان بە گفتوگۆ هەیە، بەڵام دۆخەکە بەم جۆرەبێت بەشێوەیەکی دیموکراسییانە بیر لە ڕێکارێکی دیکە دەکەینەوە".