شاژنی تێنسی سەرزەوی گەڕایەوە
بە فەرمی سیرینا ویلیامز ناسراو بە شاژنی تێنسی سەرزەوی گەڕانەوەی خۆی بۆ یاریکردن ڕاگەیاند.
شاژنی تێنسی سەرزەوییە
سیرینا ویلیامزی ئەمریکی، بۆیە بە شاژنی تێنسی سەرزەوی ناسراوە چونکە خاوەن زۆرترین نازناوەکانی گراند سلامە لە مێژووی تێنسی سەرزەوی خانماندا، کە 23 نازناوە.
ویلیامز ساڵی 2022 رایگەیاند کە واز لە یاریکردن دەهێنێت، ئەویش بەهۆی هەڵکشانی تەمەنی و خەریکبوون بە ژیانی تایبەتی خۆی، بەڵام ئێستا کە تەمەنی 44 ساڵە دەگەڕێتەوە بۆ ڕکابەرییکردن و هەمووانی بەم هەواڵە شۆک کرد.
ویلیامز ماوەی چەندین مانگە هەوڵدەدات کێشی کەمبکاتەوە، گەڕاوەتەوە سەر ئەو ڕۆتینەی هەر یاریزانێکی تێنسی سەرزەوی دەبێت جێبەجێی بکات، هاوکات چەندین هەفتەیە پشکنینی دۆپامین دەکات، کە هەر یاریزانێک دەبێت ئەنجامی بدات.
ویلیامز لە کاروانی وەرزشی خۆیدا خاوەن 23 نازناوی گراند سلام و چوار مەدالیای ئاڵتوونی ئۆڵۆمپیادە، خاوەن 73 نازناوە بە گشتی، بە یەکێک لە ئەفسانەکانی جیهانی تێنس ناسراوە.

01/06/2026