دیلان غەفور: بەهۆى تەواونەبوونى کابینەکەی زەیدى نەتوانراوە یاساى بودجە ئامادە بکرێت

کەناڵ8 01/06/2026
دیلان غەفور، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق
دیلان غەفور، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق

ئەندامێکى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، بەهۆى تەواونەبوونى کابینە وزارییەکەى عەلى زەیدى، نەتوانراوە یاساى بودجە ئامادە بکرێت.

دوای تەواوبوونی کابینەی حکومەتی زەیدی کار لەسەر ئامادەکردنی یاسای بودجە دەکرێت

دیلان غەفور، ئەندامى لیژنەى دارایی ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق، بە کەناڵ8ـى ڕاگەیاند، دواى دەنگدان لەسەر ئەو نۆ وەزیرەى لە کابینەکەى عەلى زەیدى ماونەتەوە، سەرۆکوەزیران داوا لە وەزارەتەکان دەکات، بودجەى وەزارەتەکان ئامادەبکەن، تاوەکو یاسای بودجە ئامادە بکرێت.

جێکردنەوەی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان

گوتیشى، پڕۆژەیاساى بودجە بێتە ئەنجوومەنى نوێنەران، بەخێرایی تێدەپەڕێت و ئەوانیش وەکو نوێنەرى کورد، شایستەى دارایی هەرێمى کوردستان لە یاسای بودجەدا جێدەکەنەوە.

کەناڵ8

01/06/2026