دزرانی مۆزەکەی ماوریزیۆ کاتەلان هەرای ناوەتەوە
مۆزەخانەیەکی فەڕەنسی، بە تۆمەتی دزینی مۆزە هونەرییەکەی ماوریزیۆ کاتەلان، داوایەکی یاسایی تۆمار دەکات.
داواکە ئاڕاستەی دادگا کراوە
کارە ڕەخنەگرانە تەنزئامێزەکەی ماوریزیۆ کاتەلان هونەرمەندی ناسراوی ئیتاڵی، کە گوزارشت بوو لە مۆزێکی هەڵواسراو بە دیوارێکەوە، لە مۆزەخانەی پۆمپیدۆ مێتزی فەڕەنسا دزرا، ئێستا ئەم مۆزەخانەیە، داوایەکی یاسایی بەرز کردووەتەوە بۆ گرتنی بکەرانی تاوانەکە.

چەمکگەرایە
ئەم کارە هونەرییە هەڵواسراوە بەهاکەی بە 5.8 ملیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت، گوزارشتە لە مۆزێکی هەڵواسراو لەڕێگەی تیپێکی بەهێزەوە، کارێکی چەمکگەرایە و ماوریزیۆ کاتەلان دروستیکردووە.
"نابێت کەس دەستکاری بکات"
گەرچی مۆزەخانەکە سێ ڕۆژ جارێک ئەم پارچە هونەرییە لەڕێگەی گۆڕینی مۆزەکەیەوە نوێ دەکاتەوە، بەڵام بە دەستتێوەردانی سەردانیکەران، جەخت لە تێکدانی واتا هونەرییەکەی دەکەنەوە و پرسەکەیان بردووەتە دادگا.
02/06/2026