لیڤەرپووڵ و ئیراولا گەیشتنە ڕێککەوتن

یانەى لیڤەرپووڵ بەخێرایی جێگرەوەى ئارنى سلۆتى ڕاهێنەرى دیاریکرد و لەگەڵ ئەندۆنی ئیراولاى ئیسپانیی گەیشتە ڕێککەوتن.

فابریزۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەوانى وەرزشى، ئاشکراى کردووە، یانەى لیڤەرپووڵ کۆتایی بە کارەکانى لەگەڵ ئارنى سلۆت هێناوە و ئەو ڕاهێنەرە هۆڵەندییە وەرزى داهاتوو لەگەڵ ڕێدز نابێت.

بە پێی زانیارییەکانى فابریزۆ، ئیدارەى لیڤەرپووڵ، لەگەڵ ئەندۆنى ئیراولاى ڕاهێنەرى یانەى بۆرنمۆس، ڕێککەوتنى کۆتایی کردووە و تەنها ڕاگەیاندنى ماوە.

ئەو ڕۆژنامەنووسە ئیتاڵیە، ئەوەشى ئاشکرا کردووە، لە چەند ڕۆژى داهاتوودا بە فەرمى یانەى لیڤەرپووڵ، ئیراولا وەک ڕاهێنەرى نوێی یانەکە دەناسێنێت و بڕە پارەیەکى زۆریش دەخاتە بەردەستى بۆ ئەوەى لە گواستنەوەى هاوینەدا یاریزانى نوێ بگوازێتەوە.

ئەندۆنى ئیراولا، وەرزى ڕابردوو، ڕاهێنەرى یانەى بۆرنمۆس بوو، توانى ئەو یانەیە بگەیەنێتە باشترین پلە لە مێژوویدا کە پلەى شەشەمى ڕیزبەندیی پرێمەرلیگ بوو، بەوەش ئەو یانەیە بۆ یەکەمجار گەیشتە خولى ئەورووپیی وەرزى داهاتوو.