کاسێمیرۆ: ئێمە بەربژێری یەکەم نین، بەڵام بۆ مۆندیال ئامادەین
کاسێمیرۆ، ئەستێرەی هەڵبژاردەی بەڕازیل ڕایگەیاند، کە هەڵبژاردەکەیان بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەکرێت بەربژێری یەکەم نییە بۆ بەدەستهێنانی نازناوی مۆندیالی 2026.
ئەستێرەکەی پێشووی مان یونایتد لە لێدوانێکیدا بۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی فیفا، دوای گەیشتنی شاندی بەڕازیل بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، گوتی: "ئێمە لە دۆخێکی باشداین و تیپێکی بەهێزمان هەیە کە تێکەڵەیەکە لە ئەزموون و گەنجەکان."
کاسێمیرۆ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕەنگە ئەمجارە بەراورد بە رکابەرەکانیان هەنگاوێک لەدواوە بن، بەڵام بە تەواوی ئامادەن و بە ئاگایی تەواوەوە دەچنە کێبڕکێکانەوە بۆ ئەوەی پاڵەوانێتییەکی گەورە پێشکەش بکەن.
سەبارەت بە ئاستەنگییەکانی قۆناغی ئامادەکاری، یاریزانە 34 ساڵەکە ڕوونی کردەوە، کە بەڕازیل بە قۆناغێکی سەختدا تێپەڕیوە، بەتایبەت دوای ئەوەی ساڵی ڕابردوو فیدراسیۆنی بەڕازیل کارلۆ ئەنچیلۆتی وەک ڕاهێنەر دەستنیشان کرد و سەرۆکێکی نوێشی بۆ یەکێتییەکە دیاریکرد. کاسێمیرۆ گوتی: "ئەو قۆناغە پڕ بوو لە گۆڕانکاری لە دەستەی هونەری و سەرۆکایەتی یەکێتییەکە و چەندین ئاڵۆزی دیکە".
جێگەی باسە هەڵبژاردەی بەڕازیل لە گروپی سێیەمی مۆندیالی 2026 لەگەڵ هەڵبژاردەکانی مەغریب، هایتی و سکۆتلەندا یاری دەکات.
03/06/2026