ڕاپۆرتی کۆتایی خولی شەشەمی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید بڵاوکرایەوە

حەسەن فەلاح 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لە ڕاگەیێنراوێکی فەرمیدا، لیژنەی بینین و هەڵبژاردنی بەرهەمەکانی فێستیڤاڵی چەمچەماڵ بۆ فیلمی جینۆساید، ڕاپۆرتی کۆتایی خۆیان پێشکەش کرد و دەیان فیلم نمایش دەکرێن.

بەنزیکەی 50 فیلم هەڵبژێردراون

لە ڕاپۆرتەکەدا ئاشکرا کراوە، ئەمساڵ، بۆ خولی شەشەم، 63 فیلم لە وڵاتانی ئێران، تورکیا، سووریا، ئەرمینیا و ناوەڕاست و خوارووی عێراق، پێشکەشی فێستیڤاڵەکە کرابوون، پاش بینین و هەڵبژاردن، لیژنەی ئەمساڵ، کە پێکهاتوون لە: دانا محەممەد عەبدوڵڵا سەرۆکی لیژنە، ڕۆژە حەسەن ساڵەح و ڕزگار زاهیر محەممەد وەکو ئەندام، بڕیاریان دا، تەنیا 44 فیلم وەکو فیلمی بژاردە دەستنیشان بکەن و لە میانی فێستیڤاڵەکەدا نمایش بکرێن.

فیلمەکان بەسەر دوو تەوەردا دابەشکراون، کە بریتین لە تەوەری سەرەکی (26) فیلم و تەوەری کۆرناڵ (18) فیلم.

حەسەن فەلاح

2 کاتژمێر پێش ئێستا