یەکەم یاریزان ڕۆیشتنی لە نەورۆز ڕاگەیاند
هەرێز جەمال 03/06/2026
هانی شاکر، گۆڵپارێزی یانەی نەورۆز بووە یەکەم یاریزان دوای یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ماڵئاوایی لە ڕیزەکانی یانەکەی شاری سلێمانی کرد.
هانی، لە قۆناغی دووەمی وەرزی دووەمی خولی ئەستێرەکان بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەگەری بۆ ماوەکی زۆر دابڕا لە پاراستنی تۆڕی گۆڵی ئەو یانە و ئەمڕۆش بە فەرمی ڕۆیشتنی لە یانەی نەورۆز ڕاگەیاند.
یانەى نەورۆز وەرزى ئەمساڵ پلەى هەشتەمى خولى ئەستێرەکانى عێراقى بەدەستهێنا، بڕیارە دواى ماوەیەک پشوو، ئامادەکارییەکانیان بە چەندین گرێبەستى نوێ بۆ وەرزى داهاتوو دەستپێبکەن.
هەرێز جەمال
03/06/2026