ئاسمان ساماڵ و گەرما کەمێک زیاد دەکات؛ وردەکاری کەشوهەوای شارەکان

کەناڵ8 4 کاتژمێر پێش ئێستا
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کاریگەرى دەبێت لەسەر هاونیشتمانییان
بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما کاریگەرى دەبێت لەسەر هاونیشتمانییان

کەشوهەوای ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لە 48 کاتژمێری داهاتوودا جێگیر دەبێت و پێشبینی دەکرێت لە ڕۆژی هەینیدا گەرمایەکی زیاتر تۆمار بکرێت.

کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ پێنجشەممە

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە 4-6-2026، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵەهەوردا دەبێت. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەی لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت کە لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت، هاوکات مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتردایە و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لەوەی دوێنێ تۆمارکراون.

پێشبینییەکان بۆ سبەی هەینی

بۆ ڕۆژی هەینی 5-6-2026، پێشبینی دەکرێت ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ بێت. خێرایی با کەم دەبێتەوە بۆ 5 بۆ 15 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی هەر بە باکووری خۆرئاوا دەمێنێتەوە. مەودای بینین باشتر دەبێت و دەگاتە 8 بۆ 10 کیلۆمەتر، بەڵام پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرز دەبنەوە.

پلەکانی گەرما لە شارەکانی هەرێم

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بەم شێوەیە دەبن: لە هەولێر ئەمڕۆ 35 و سبەی 36 پلە، لە سلێمانی ئەمڕۆ 34 و سبەی 35 پلە، لە دهۆک ئەمڕۆ 33 و سبەی 34 پلە دەبێت. هەروەها لە کەرکووک و زاخۆ ئەمڕۆ 34 و سبەی 35 پلە، لە چەمچەماڵ ئەمڕۆ 36 و سبەی 37 پلە، لە پیرمام ئەمڕۆ 30 و سبەی 31 پلەی سیلیزی دەبێت.

کەناڵ8

4 کاتژمێر پێش ئێستا