باخچەلی: ئۆزگور ئۆزەل دۆخی گشتیی تورکیای تێکداوە

عەدنان ئەحمەد 3 کاتژمێر پێش ئێستا
دەوڵەت باخچەلى، سەرۆکى گشتى مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکى دوورخراوەى جەهەپە
دەوڵەت باخچەلى، سەرۆکى گشتى مەهەپە و ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکى دوورخراوەى جەهەپە

دەوڵەت باخچەلی دەڵێت، نابێت دۆخی جەهەپە پرۆسەی ئاشتی تێکبدات و داواش لە دادگای باڵا دەکات، دەستبەجێ دۆسیەی جەهەپە یەکلایی بکاتەوە.

چڕکردنەوەى سەرنجەکان لەسەر پڕۆسەى ئاشتى

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی تورکگوینی سەر بە پارتەکەی دەڵێت، پێویستە سەرنجەکان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی چڕ بکرێنەوە و نابێت ڕێگە بدرێت ناکۆکییەکانی ناو جەهەپە کار بکەنە سەر پرۆسەکە و پەکی بخەن.

ناسەقامگیریی لەناو جەهەپە

سەرۆکی مەهەپە باس لەوە دەکات، ڕەفتارەکانی ئۆزگور ئۆزەل، کە بە بڕیاری دادگا لە سەرۆکایەتیی جەهەپە دوورخراوەتەوە، ناسەقامگیریی دروستکردووە و جەهەپەی دابەشی دوو جەمسەر کردووە.

باخچەلى: ئۆزەل تێکدەرە

باخچەلی ئۆزەل بە تێکدەری سیستمی گشتیی تورکیا ناو دەبات و دەشڵێت، نابێت دۆسیەی جەهەپە لە بارێکی یاساییەوە بگوازرێتەوە بۆ سەر شەقامەکان.

دروستکردنى حیزبى نوێ

سەرۆکی مەهەپە بۆچوونی وایە ئۆزگور ئۆزەل و ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆکی دوورخراوە و زیندانیکراوی شارەوانیی ئیستانبوڵ هەوڵی دروستکردنی حیزبێکی نوێ دەدەن و بە هەوڵی دروستکردنی "هاوپەیمانی دووبەرەکی" ناوی دەبات.

بادانەوە بەلاى کڵچدارئۆغڵو

باخچەلی، کڵچدارئۆغڵو بە سەرۆکی جەهەپە ناو دەبات و داواش لە دادگای باڵای تورکیا دەکات، بە زووترین کات بڕیاری کۆتایی لەبارەی دۆسیەی جەهەپە بدات.

عەدنان ئەحمەد

3 کاتژمێر پێش ئێستا