ڕابەری ئێران: ئێران لە هەڵوێستەکانی بەرامبەر ئیسرائیل پاشەکشە ناکات
ڕابەری ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، وڵاتەکەی لە هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل پاشەکشە ناکات، گوتیشی،میلەتی ئێران میلەتێکی بەهۆش و ئازان.
دامەزراندنى ئیسرائیل لە ناوچەکە
موجتەتا خامنەیی، ڕابەری ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە 4ـی حوزەیران، بە بۆنەی جەژنی غەدیر و سی و حەوتەمین ساڵ ڕۆژی کۆچی دوای ئایەتوڵا ڕوحوڵا خومەینی، ڕابەری پێشوتر و دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، ئەمریکا سیستەم و هەژموون و بنکەیەکی سەربازی بە ناوی ئیسرائیل لە ناوچەکە دروست کرد، بەڵام هەرگیز ئێران لە هەڵوێستەکانی خۆی بەرامبەر ئیسرائیل پاشەکشە ناکات.
شکست لە بەرامبەر خەڵکى ئێران
موجتەبا دەشڵێت، دووژمنەکانیان ویستیان لە ڕێگەی ئامڕازەکانیان تۆوی گومان و نائومێدی و ترس و ناتەبایی لە نێوان خەڵکی ئێران دروست بکەن، بەڵام شکستیان هێنا و میلیەتی ئێران بە خۆڕاگری و تەبایی و یەکڕیزی وەڵامی دووژمنى دایەوە.
موجتەبا خامنەیی، باسی لەوەشکرد، میللەتی ئێران میللەتێکی بەهۆش و ئازان و هەرگیز فریووی دووژمنەکانیان ناخۆن.
پەیام بۆ خەڵکى ئێران
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ڕابەری ئێران دەڵێت، دەمەوێت خەڵکی خۆشەویستی ئێران ئاگادار بکەمەوە کە دووژمن لە بەرامبەر ڕۆڵە ئازاکانتان دووچاری شکست بووە و زیاتر تووشی زەلیلی و شکستی دەکەین.
سەرکەوتنى ئێران لە ڕووى سەربازییەوە
موجتەبا خامنەیی، دەشڵێت، وڵاتەکەی لە ڕووی سەربازییەوە توانیویەتی سەرکەوتنێکی گەورە بەسەر ئەمریکا و ئیسرائیل بەدەستبهێنێت.
بۆچى موجتەبا خامنەیی دەرناکەوێ؟
پەیامەکەى موجتەبا خامنەیی، لە کاتێکدایە، لە 28ـى شوبات و هەڵایسانى جەنگى نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل، تاوەکو ئێستا جگە لە ڕێگەى پەیامى نووسراوەوە، هیچ پەیامێکى ڤیدیۆیی و وێنەى موجتەبا خامنەیی بڵاونەکراوەتەوە.
2 کاتژمێر پێش ئێستا