لە ئەنجوومەنی نوێنەران پرسیار لەبارەی پێڵاوەکەی ڕوبیۆ دەکرێت
لە بەشێک لە دانیشتنە تایبەتەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران لەسەر جەنگی ئێران و لەکاتی گوێگرتن لە لیژنەی کاروباری دەرەوە، چاوەکان دەچنە سەر پێڵاوەکانی مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە و ئەندامانی دیموکرات لەسەر پێڵاوەکان پرسیاری لێدەکەن.
پێڵاوەکانى ڕۆبیۆ لە قاچیدا گەورەیە
لەو دانیشتنەی تایبەت کرابوو بەباس کردنی جەنگی ئێران، سارا جاکۆبس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارتی دیموکراتەکان باسی لە وێنەیەکی رۆبیۆ دەکات کە پێڵاوێکی لەپێدایە لە قەبارەی قاچی خۆی گەورەتر دەردەکەوێت و پێی دەڵێت لە کاتێکدا تۆ ناتوانیت باسی ئەوە بکەیت ئەو پێڵاوانەی کە پێتدراوە لە قەبارەی پێیەکانی خۆت گەورەترە، ئیتر چۆن لەسەر جەنگی ئێران بابەتی ڕاستی دەڵێیت، لەمەشەوە باسی ئەو پێڵاوانە کراوە کە ترەمپ داوییەتی بە بەرپرسانی باڵای حکومەتەکەی.

ترەمپ پێڵاوەکەى پێداوە
لە وەڵامی ئەم پرسیارە، ڕوبیۆ دەڵێت پێڵاوەکە قەبارەی خۆیەتی و ترەمپ پێیداوە، بەڵام ئەمە بەڕاستی پرسیاری لیژنەی کاروباری دەرەوەیە بابەتێکە لە ئەنجوومەنی نوێنەران باس بکرێت یاخود سێرک؟
ڕۆژنامەیەکى بەریتانى بابەتەکەى ورووژاند
لە بنەڕەتدا ئەم پرسە بەم جۆرە سەری هەڵداوە، ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانی ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە لە ماوەی ڕابردوو، ترەمپ کۆمەڵێک پێڵاوی داوە وەک دیاری بە بەپرسانی ناو حکومەتەکەی، پێڵاوەکان لە براندی فلۆرشیم بووە، پێشکەشی جێگری سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری جەنگ و وەزیری گواستنەوە و وەزیری بازرگانیش کراوە.
ترەمپ گرنگى بە ڕووکەش دەدات
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، ترەمپ زۆر گرنگی بە ڕووکەشی دەرەوەی بەرپرسانی دەورووبەری دەدات، بە جۆرێک هەندێک جار تەنانەت خۆی پێڵاوییان بۆ هەڵدەبژێرێت ئینجا قەبارەی خۆیان بێت یاخود نا، ئەمەش هەر لە ناوەند و گۆڕپانی سیاسی وڵاتەکە مشتومڕێ درووستکردووە.
4 کاتژمێر پێش ئێستا