ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئەمریکا دەنگی لەسەر ڕاگرتنى شەڕی ئێران دا

یەسنا ئومێد 4 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، پڕۆژەبڕیارى ڕاگرتنى جەنگى لەگەڵ ئێران بە 215 دەنگى بەڵێی ئەندامانى پەسەندکرد، بەڵام ترەمپ دەتوانێت ڤیتۆى بڕیارەکە بکات.

بڕیارى سیمبولى

بەگوێرەى پرۆژەبڕیارەکە، چالاکییە سەربازییەکانى ئەمریکا دژی ئێران ڕادەگیرێت، بەڵام بڕیارەکە سیمبوڵییە، ئەگەر ئەنجوومەنی پیرانیش پەسەندی بکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت مافی ڤیتۆ بەکاربهێنێت و هەڵیبووەشێنێتەوە.

ڕادەستکردنى یۆرانیۆمەکەى ئێران

لە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەراندا، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئامادە بوو و ڕایگەیاند، ئەتۆمی پیتێنراوی ئێران، لەناو گفتوگۆکانیاندایە لەگەڵ تاران، هەروەها، واشنتن ڕژدە لەسەر ئەوەی تاران چەکی یۆرانیۆمی پیتێنراو ڕادەستبکات و چالاکییەکانیشی پەیوەست بەو دۆسیەیە ڕابگرێت و گەرووی هوورمز بکاتەوە، تاوەکو ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات واژۆ بکرێت.

بۆچوونى دیموکراتەکان

دیموکراتەکان دەڵێن، ئەمە پەیامێکی ڕوون و ئاشکرای ئەمریکییەکانە بۆ ترەمپ، کاتی ئەوەیە ئەم جەنگە نایاساییەی ئێران ڕابگیرێت.

پڕۆسەى دەنگدان

لە نوێترین بەرەوپێشچووندا، چوار ئەندامى ئەنجوومەنی نوێنەران لە پارتی کۆمارییەکان، دەنگی خۆیان خستەپاڵ دیموکراتەکان و بەم جۆرەش پڕۆژەکە بە ڕێژەی 215 دەنگى بەڵێ و 208 دەنگى نەخێر پەسەندکرا.

دانوستانەکان

چەندین هەفتەیە دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران دەستیانپێکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا هەردوولایەن نەگەشتوونەتە ڕێککەوتن.

یەسنا ئومێد

4 کاتژمێر پێش ئێستا