وێستگەیەکی نوێی ئەتۆمی لە کۆریای باکوور کرایەوە

شێوە عومەر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
کیم جۆن ئوون، سەرۆکى کۆریاى باکوور لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانى باڵاى وڵاتەکەى لە وێستگەیەکى ئەتۆمى
کیم جۆن ئوون، سەرۆکى کۆریاى باکوور لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانى باڵاى وڵاتەکەى لە وێستگەیەکى ئەتۆمى

کیم جۆنگ ئون، سەرۆکی کۆریای باکوور، لە میانی سەردانێکیدا بۆ وێستگەیەکی نوێی بەرهەمهێنانی ماددە ئەتۆمییەکان، ڕاگەیاند، وڵاتەکەی پلانی هەیە هێز و وێستگە ئەتۆمییەکانی بە خێراییەکی زۆر زیاد بکات.

بەرهەمهێنانی ماددەی ئەتۆمیی دوو هێندە کردووە

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون ڕایگەیاندووە، لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوودا، تواناکانیان بۆ بەرهەمهێنانی ماددەی ئەتۆمیی دوو هێندە کردووە و وێستگە نوێیەکەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزکردنی هێزی ئەتۆمیی وڵاتەکەی.

شکستى گفتوگۆکانى پیۆنگیانگ و واشنتن

پاش شکستهێنانی گفتوگۆکانی واشنتن و پیۆنگیانگ لە بارەی نەهێشتنی چەکی ئەتۆمی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپدا، کیم هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی زیاتری چەکی ئەتۆمیی لە ژێر پلانێکی پێنج ساڵەدا زیاتر کردووە.

کۆریاى باکوور خاوەنى 50 بۆمبى ئەتۆمییە

هاوکات بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی خزمەتگوزاریی توێژینەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا، کۆریای باکوور ماددەی ئەتۆمی پێویستی  بۆ دروستکردنی 90 بۆمبی ئەتۆمی هەیە و کە باوەڕوایە تاوەکو ئێستا نزیکەی 50 بۆمبی ئەتۆمی دروستکردبێت.

شێوە عومەر

3 کاتژمێر پێش ئێستا