هازارد: مێسی لە مێژوودا دووبارە نابێتەوە

هەرێز جەمال 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئیدین هازاردی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی بەلجیکا و یانەی ڕیاڵ مەدرید، لە لێدوانێکیدا باس لە جیاوازیی نێوان مێسی و ڕۆناڵدۆ دەکات و دەڵێت: بژاردەی دڵخوازم مێسییە.

هازارد دەڵێت: «لە ڕووی بەهرە و شێوازی یاریکردنەوە، مێسی باشترینی مێژووی تۆپی پێیە، بەڵام دەستکەوتەکان و ژمارەکانی ڕۆناڵدۆش کەم نین بۆ باسکردن».

هازارد باسی لەوەش کردووە یاریزانە دڵخوازەکەی مێسییە و بۆچوونی وایە ئەستەمە یاریزانێکی تر هاوشێوەی مێسی دووبارە ببێتەوە.»

هەرێز جەمال

2 کاتژمێر پێش ئێستا