ئەستێرەیەکی بەڕازیلی چیرۆکی گەڕانەوەی لە مردن دەگێڕێتەوە
چیرۆکی ئۆسکار ئێمبوابا ، یاریزانی پێشووی چێڵسی یەکێکە لە کاریگەرترین و سەرسوڕهێنەرترین چیرۆکەکانی ڕزگاربوون لە مردن لە جیهانی تۆپی پێدا، ئەم بەهرەمەندە ون بووە نەک تەنیا لە لێواری مردن گەڕایەوە، بەڵکو توانی بەسەر نەخۆشییەکی کوشندەشدا سەرکەوێت.
ئەو ڕۆژەی بۆ هەمیشە ژیانی ئۆسکاری گۆڕی
ئۆسکار لە مانگی نۆی ساڵی 1991 لە بەڕازیل لە دایکبووە، لە خێزانێکی هەژار و لە کۆڵانێکی هەژار نشینی بەڕازیل پێگەیشت، دواتر بووە یاریزانێکی بەهرەمەند لە یانەی چێڵسی، گەرچی کاروانی وەرزشی ئەم یاریزانە هێندە نابوانگی نەبوو، بەڵام لە نوێترین دیمانەیدا چیرۆکی ڕزگاربوونی خۆی دەگێڕێتەوە.
ئۆسکار لە نۆڤەمبەری 2025 لە ساتی مەشق و ڕاهێنانەکانی لە یانەی ساو پاولۆی بەڕازیلی، بەبێ ئەوەی بەر هیچ یاریزانێکی دیکە بکەوێت لە ناکاو کەوت بە زەویدا و بەپەلە گەیەنەدرایە نەخۆشخانە و چارەسەری خێرای بۆ کرا، دواتر دەرکەوت جەڵتەی دڵ لێیداوە و تەنانەت دڵی بۆ ماوەی دوو خولەک وەستاوە.
ئەم ڕووداوەش وایکرد ئۆسکار لە مانگی چواری ئەمساڵ خانەنشینبوونی خۆی ڕابگەیەنێت.
دوای ماوەیەک لە دوورکەوتنەوە لە یارییکردن، ئۆسکار هەر بە ڕێگای پزیشکەوە بووە، دوای پشکنینەکان پێیان ڕاگەیاندووە کە تووشی نەخۆشیەک بووە راستەوخۆ کاریگەری لەسەر لێدانی دڵ و پەستانی خوێنی هەیە، بۆیە وەکو یاریزانێکی پیشەگەر چیدیکە نابێت بەردەوام بێت.
ئۆسکار لە دیمانەکەیدا باسی ئەوەی کرد کە ئاگای لەوە بووە بێهۆشە و رووداوێک بەسەری هاتووە، یاریزانەکە گوتیشی: کوڕەکەم کایۆ بانگی کردووە، هاواری کردووە و گوتویەتی باوکە پیویستە بگەڕێێتەوە، هەر لەبەر ئەمەش ڕزگارم بوو لە مردن."
ئۆسکار 556 یاریی کردووە، خاوەنی 136 گۆڵ و 203 ئەسیستە، لەگەڵ چێلسی دوو نازناوی پرێمەرلیگ، یەک نازناوی یۆرۆپالیگ، یەک نازناوی کاباراوی بردەوە، بە کۆی گشتی لە کاروانی وەرزشی خۆیدا خاوەنی 16 نازناوە.

04/06/2026