فەڕەنسا داوای کۆنترۆڵکردنی زیاتری پەڕینەوەی کۆچبەران لە کەناڵی ئینگلیز دەکات

شێوە عومەر 3 کاتژمێر پێش ئێستا
ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیا
ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی لە بەریتانیا

فەڕەنسا پێشنیازی بۆ یەکێتیی ئەورووپا کردووە کە پرسی کۆچبەرانی کەناڵی ئینگلیز، بکرێتە بەرپرسیارێتییەکی هاوبەشی وڵاتانی یەکێتییەکە، لەکاتێکدا هەوڵەکانی بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی ڕەوشی کۆچ لەو ناوچەیەدا چڕکردووەتەوە.

سنوورێکی دەرەکی یەکێتیی ئەوروپا

ماری پێر ڤێدرێن، جێگری وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، پێش کۆبوونەوەیەک لەگەڵ هاوتا ئەوروپییەکانی، وتی: "ئێمە باس لە سنوورێکی دەرەکیی یەکێتیی ئەوروپا دەکەین...و پێویستە گفتوگۆی ئەورووپییانە ئەنجام بدەین."

پلانی کۆمسیۆنی ئەوروپا بۆ کەناڵی ئینگلیزی

کۆمیسیۆنی ئەورووپا بەمزووانە پلانێک سەبارەت بە کۆچی نایاسایی لە کەناڵی ئینگلیز پێشکەش بە 27 وڵاتی ئەندامی یەکێتییەکە دەکات، کە فەڕەنسا هیوادارە یارمەتیی زیاتری لە دابینکردنی پۆلیس و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتیدا پێبگات.

فەڕەنسا لە مێژە بووەتە خاڵی دەستپێک بۆ ئەو کۆچبەرانەی هیوادارن بە کەناڵی ئینگلیزدا بپەڕنەوە و ژیانێکی باشتر لە بەریتانیا دەستپێبکەن.

ئاماری پەڕینەوەی کۆچبەران لە ساڵی ڕابردوودا

ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 41 هەزار کۆچبەر لە کەناڵی ئینگلیزەوە گەیشتوونەتە کەناراوەکانی باشووری بەریتانیا، کە دووەم بەرزترین ژمارەی ساڵانەیە لەوەتەی تۆمارکردن لە ساڵی 2018ـەوە دەستی پێکردووە.

شێوە عومەر

3 کاتژمێر پێش ئێستا