مەسرور بارزانى: کۆمپانیاکان داواى گەرەنتیان لە حکومەتى فیدڕاڵ کردووە
مەسرور بارزانى، سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ڕایگەیاند، بۆ ئەوەى دەسپێشخەربن لە یارمەتیدانى عێراق داوایانکردووە شاندێکى کۆمپانیان نەوتییەکان لەگەڵ شاندى حکومەتى هەرێم پێکەوە سەردانى بەغداد بکەن.
قسەى جددى لە بەرامبەر گەرەنتى
مەسروور بارزانى گوتیشى، شاندەکە دواى کۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانى حکومەتى فیدڕاڵ قسەى جدییان کردووە و کۆمپانیاکانیش داواى گەڕەنتیان کردووە بۆ دەستپێکردنەوەى هەناردەى نەوت ئەوانیش پشتیوانى ئەو هەنگاوەیان کردووە.
کەى کۆمپانیاکان دەست بەکارەکانیان دەکەنەوە؟
سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوەشکرد، بڕیارە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو چەند وردەکاریەکى دیکە باسبکرێت و چاوەڕێى ئەوەن کۆمپانیاکان دەستبەکارەکانیان بکەنەوە.
چارەسەرکردنى کێشەکان
جەختى لەوەشکردەوە، ئەو هەنگاوە بەشێک لە کێشەکان چارەسەر دەکات ئەوەشى دەکەوێتە ئەستۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان هەوڵى جێبەجێکردنى دەدەن و ڕۆڵى خۆشیان دەگێڕن.
2000 مێگاوات دەدرێتە عێراق
لە بارەى پێدانى کارەبا هەرێمى کوردستان بە حکومەتى فیدڕاڵ، مەسرور بارزانى، گوتى، ئەزموونێکى سەرکەوتوویان هەبووە لە دابینکردنى کارەبا و کاریشیان بۆ ئەوە کردووە کارەبا بۆ عێراق بنێرن. گوتیشى، حکومەتى هەرێمى کوردستان ئامادەیى هەیە تاوەکو 2000 مێگاوات کارەبا بۆ عێراق دابین بکات.
2 کاتژمێر پێش ئێستا