سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى سلێمانى بە فڕۆکە دەگەڕێنەوە

ئارام قەرەداغی 3 کاتژمێر پێش ئێستا
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی

گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکەم کاروانى حاجییان بە ڕێگاى وشکانى دەستیان بە گەڕانەوەکردووە و فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانیش ڕایگەیاند، سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى سلێمانى دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.

بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیان بە ڕێگەی وشکانی

کاروان ستوونى گوتەبێژى بەڕێوەبەرایەتى حەج و عومرەى هەرێمى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمرۆ یەکەم کاروانی حاجیان بە ڕێگەى وشکانى لە سعودیەوە  بەرەو هەرێمى کوردستان بەڕێکەوتوون، سبەى هەینى  1029 حاجی دیکە دەگەڕێنەوە.

ژمارەی ئەو حاجیانەی دەگەنەوە سلێمانی 294

هاوکات فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتى جەلال تاڵەبانى ڕایگەیاندووە، سبەى یەکەم کاروانى حاجییانى سلێمانى دەگەنەوە فرۆکەخانەکە و گەشتنەوەى ئەو حاجییانە کە ژمارەیان 294کەسە دەبێتە یەکەم کاروانى حاجییان کە دەگەنەوە هەرێمى کوردستان.

بەگوێرەى ئەو خشتەى دیاریکراوە لە ئەمرۆوە بۆماوەى شەش ڕۆژ سەرجەم حاجییانى هەرێمى کوردستان دەگەڕێنەوە.

ئارام قەرەداغی

3 کاتژمێر پێش ئێستا