هەیسەم فەرهوود: بەڵێن بە کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان درا کێشەکانیان چارەسەر بکرێت
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بەکەناڵ8ـى ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، سەرۆکوەزیران بەڵێنی بە کۆمپانیا نەوتییەکان داوە، چارەسەری گرفتەکانیان بکات.
کۆمپانیا نەوتییەکان چەند داواکارییەکیان هەبووە
هەیسەم فەرهوود، گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق بە کەناڵ8ی گوت، لە کۆبوونەوەی نێوان شاندی هەرێمی کوردستان و شاندی عێراق، کە بەسەرپەرشتی سەرۆکوەزیران بەڕێوەچوو، کۆمپانیا نەوتییەکان، کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن، چەند داواکارییەکیان هەبوو.
سەرۆکوەزیران بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم گرفتەکانی داوە
گوتیشی، عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، بەڵێنی بە کۆمپانیا نەوتییەکان داوە، سەرجەم گرفتەکانیان چارەسەر بکات و داوای لێکردوون دەست بە کارکردن بکەنەوە.
پێویستە سەرەتا کۆمپانیا نەوتییەکان دەست بە کارکردن بکەنەوە
بە گوتەی هەیسەم فەرهوود، دەتوانرێت کێشەکان چارەسەر بکرێن، بۆیە پێویستە سەرەتا کۆمپانیا نەوتییەکان دەست بە کارەکانیان بکەنەوە، وەک ئەو ئاماژەى پێکرد، بەڵێنیان پێدراوە کە سەرجەم کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکرێت.
کۆمپانیا نەوتییەکان داوای پاراستنی ئەمنییەتیان کردووە
گوتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق لە لێدوانەکەى بۆ کەناڵ8 ئاشکرایکرد کە کۆمپانیاکان داواى پاراستنی ئەمنییەتیان کردووە، بەڵام ئەو کۆمپانیایانە لە بنەڕەتدا ئەرکی پاراستنیان دەکەوێتە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
3 کاتژمێر پێش ئێستا